هه‌ینی 

9 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی ئاخوندیەک لە عەرەبستان

گیرانی ئاخوندیەک لە عەرەبستان
خەبات میدیا

غوڵامڕەزا قاسمیان، کە بە یاریدەدەرێکی نزیکی دەفتری ئاخوند خامنەی ناودەبرێت، ڕۆژی دووشەممە لەلایەن پۆلیسی عەرەبستان گیراوە. ناوبراو لە ساڵانی پێشوودا دەستی هەبووە لە هێرشەکانی سەر باڵیۆزخانەی بەریتانیا و عەرەبستان. قاسمیان پێشتریش بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا کە کاریگەریی بەرفراوانی لەسەر فەزای مەجازی بووەو تۆمەتی لە حکومەتی عەرەبستان دابوو. پێشتر وتاردەری گردبوونەوەیەکی خوێندکاران بووە کە بووە هۆی ئەوەی لە 8/3/1390 کۆمەڵێک بەسیجی هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تاران، هەروەها سەرۆکی نوینەریان ڕژیمی ئاخوندی بوو کە بەشێک لە ئامادەبووان لە 12و 13ی 10/1394 هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی سعودیە لە تاران و ئاگریان تێبەردا. ناوبراو لە ساڵی 1399 لەلایەن محەمەد باقر قالیبافەوە وەک سەرۆکی کتێبخانە و مۆزەخانە و ناوەندی بەڵگەنامەی مجلسی ڕژیمی ئاخوندی دەستنیشانکرا و بۆ ماوەی چەند مانگێک ئەو پۆستەی بەدەستەوە بوو. پێشتر عەلیرەزا بەیات، سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەت، هۆشداریی داوەتە حاجیان کە خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی سیاسی یان وروژاندنی بابەتی هەستیاری ئایینی لە سۆشیال میدیا بەدوور بگرن کە ڕەنگە هەستیار بن بۆ وڵاتی میواندار.

3 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی ئاخوندیەک لە عەرەبستان

گیرانی ئاخوندیەک لە عەرەبستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن