هه‌ینی 

9 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دادوەرێکی قەزایی ڕژیم بەهۆی هێرشی کەسانی نەناسراوەوە کوژرا

دادوەرێکی قەزایی ڕژیم بەهۆی هێرشی کەسانی نەناسراوەوە کوژرا
خەبات میدیا

بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ، دادوەری لقی 102ی قەزایی ڕژیم لە شیراز بە چەقۆ لەکاتی دەرچوون لە ماڵەکەی کوژراوە.سەدروڵا ڕجایی نەسیب، بەرپرسی ئیدارەی دادی رژیم لە پارێزگای فارس، هێرشی سەر دادوەری بە "کردەوەی ترۆریستی" ناوبرد و ڕایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو کەس لە ڕێگەی کارەکەیدا هێرشیان کردە سەر دادوەر ئیحسان باقری و کوشتویانە.دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی دەستپێکردنی “لێکۆڵینەوەی تایبەت”ی سەبارەت بە کوشتنی ئەو دادوەرە تەمەن ٣٨ ساڵەی ڕاگەیاند.

3 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دادوەرێکی قەزایی ڕژیم بەهۆی هێرشی کەسانی نەناسراوەوە کوژرا

دادوەرێکی قەزایی ڕژیم بەهۆی هێرشی کەسانی نەناسراوەوە کوژرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن