هه‌ینی 

9 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کتایون ڕیاحی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری دەکات 

کتایون ڕیاحی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری دەکات 
خەبات میدیا

 


کتایون ڕیاحی، ئەکتەری سینەمایی کە لە کاتی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی”دا بەهۆی یاوەریکردنی خەڵکەوە گیراوبوو، وە دواتر چاڵاکی لی قەدەغەکرا، پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێرانی بارهەڵگرەکان کردووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: “بارگرانی شەرەفی ئێران لەسەر شانی شۆفێرانی بارهەڵگرەکانە”. مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئێران پێی ناوەتە شەشەمین ڕۆژی خۆیەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە زیاتر لە 100 شار کارەکانیان وەستاندووە. شۆفێرانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە کە مانگرتن دەکەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کەمکردنەوەی ڕێژەی گازۆیل و گرانبوونی تێچووی بیمە و کەمی ڕێژەی گواستنەوەی بار و داواکارییەکانی دیکەی سەندیکاکان کە جێبەجێنەکراون. ژمارەیەک شۆفێر ڕووبەڕووی ڕێوشوێنی ئەمنی توندوتیژ و بەندکردن بوونەتەوە.

3 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کتایون ڕیاحی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری دەکات 

کتایون ڕیاحی پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەری دەکات 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن