سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ۶ی ڕەزبەر ۱۴۰۴، چوار چالاکوانی مەدەنی بە ناوەکانی "هیوا ئەحمەدی، محەممەد زەبیحی، سۆران سوڵتانی، و ڕەحیم قودرەتی" لە شاری سەقز بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆرستی پاسداران گیراون.بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، هێزە ئەمنییەکانی رژیم بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە نێو ماڵی ئەو کەسانە و بە تۆقاندن و بە توندوتیژییەوە گرتوویانن. هیشتا، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و هۆی بەندکردنی ئەو چالاکوانانە نییە.