پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕاگەێندراوی ژمارە 1

ڕاگەێندراوی ژمارە 1

خۆپاڵاوتن بۆ شانۆی هەڵبژاردن خزمەتە بە دەسەڵاتی دیکتاتۆر لە ئێران

خۆپاڵاوتن بۆ شانۆی هەڵبژاردن خزمەتە بە دەسەڵاتی دیکتاتۆر لە ئێران
جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان!
تێکۆشەرانی رێگەی ئازادی!
کەس و کاری شەهیدانی سەرفراز!
بە پێ‌ بڕیاری دەسەڵاتدارانی ڕژیمی خۆسەپێن و دیکتاتۆری ویلایەتی فەقیه لە رۆژی هەینی 2ی رەشەممەی 1398 کۆچی خۆری شانۆی هەڵبژاردنی نۆێنەرانی مەجلیس و شۆڕاکانی شارو دێ‌ لە ئێراندا بەڕێوە دەچێ‌‌.
هەر لە چوارچێوەی ئەو نمایش و شانۆگەریەدا، دەیان کەس ناوی خۆیان نووسیوە بۆ ئەوەی لەو دوو شانۆگەریە هاوکاتەدا بۆ نوێنەری مەجلیسی ڕژیم و هەروەها لەشۆ٠رای شارو دێ‌ سەربە ڕژیم سەر لە سندوقی دەنگدانی ساختەکاریدا بهێننە دەر.ئەوەی کە لێرەدا گرینگە ئاماژەی پێ‌ بکەین ئەو ڕاستیەیە کە هێندێک کەس مەبەستیانە بە ناو سەربەخۆ بوون وقسەی بێ‌ کردەوەو هەروەها جیاوازی دانان لە نێوان پاڵێوراوەکانداو دابەش کردنیان، بە دوو دەستەی سەر بە ڕژیم و بە ناو ریفۆرمخواز، بە جۆرێکی دیکە هەوڵ بدەن بازاری شانۆی هەڵبژاردنی ئاخوندان گەرم دابێنن. سازمانی خەبات وەک هەمیشەو بە پێی سیاسەتی دروست و خوێندنەوەی لۆژیکی لە سەر ڕژیمی ناڕەوای دەسەڵاتدار لە ئێران، هەرجۆرە خۆ پاڵاوتنێک بە شانۆکاری و گاڵتەجاری کردن بە دیموکراسی و لەچوارچێوەی خزمەت بە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی دەبینێ و بە هاودەستی کردن و هاوبەشی کردنی جینایەت و مرۆف کوژی ئاخوندان دەزانێ‌. بێگومان ئەو بۆچوونەی سازمانی خەبات هەڵقولاو لە بیرو هەستی تێکڕای جەماوەری وەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێرانە.
سازمانی خەبات هەموو ئەو کەسانەی کە لە کوردستاندا ناوی خۆیان بۆ پاڵاوتن لە شانۆگەریەکانی بە ناو مەجەلیس و شۆڕاکانی شارو دێ‌ نووسیوەو یا مەبەستیانە ناوی خۆیان بنووسن ئاگادار دەکاتەوە کە ناو نووسین و خۆپاڵاوتن بۆ هەر جۆرە شانۆگەریەک لە چوارچێوەی دەسەڵاتی داگیرکەرو دیکتاتۆری ئاخوندی خەیانەتە بە گەل و نیشتمان و هاوبەشی کردنە لە جینایەتەکانی حکومەتی نامەشروعی ئاخوندەکان لە ئێراندا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
رۆچی پێنج شەممە28ی سەرماوەزی 1398 کۆچی خۆری
19ی دیسامبری 2019


4 ساڵ و 11 مانگ و 2 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەێندراوی ژمارە 1

ڕاگەێندراوی ژمارە 1



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن