بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕژیم، لە ساڵی ١٤٠٢ پیسبوونی هەوا بوەتە هۆی مردنی زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس لە ٥٧ شار کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ٤٨ ملیۆن کەسە. هەروەها زیانی ئابووری بەهۆی پیسبوونی هەوای وڵاتەوە بە نزیکەی ٢٣ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کە لە میدیاکانی ئێراندا بڵاو کراوەتەوە، بە تێکڕا لە هەر ١٠٠ هەزار کەس لە شارە هەڵبژێردراوەکانی ئەو وڵاتە ٦٤ حاڵەتی مردن دەگەڕێتەوە بۆ پیسبوونی هەوا.لە تاران ئەمساڵ بە تێکڕا ٧٠ حاڵەتی مردن لە هەر ١٠٠ هەزار کەس بۆ بەرکەوتنی درێژخایەن بەم دیاردەیە دەگەڕێنرایەوە.هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ساڵی 1402 زۆرترین ڕێژەی مردن بەهۆی پیسبوونی هەواوە، کە لە هەر 100 هەزار کەسدا 141 حاڵەتی تووشبوون، لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات بووە.لەبەرامبەردا شارەکانی شەهرود و سنە کەمترین ژمارەی مردنی هەبووە کە لە هەر ١٠٠ هەزار کەسدا ٣٠ کەس مردن.