حسێن ڕونقی، چالاکی سیاسی لە ئێران، وێڕای پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفێرانی بارهەڵگرەکان، نووسیویەتی: مانگرتن و ناڕەزایەتی مافێکی بنەڕەتی و بێبەشنەکراوی هاوڵاتیانە لە دژی حکومەتێک کە لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە دەسەڵاتی تێکدەرانەدا، بژێوی ژیان و ژیانی خەڵکی تێکداوە و ژێرخانی وڵاتی گەیاندووەتە لێواری داڕمان.”ئەو چالاکە سیاسییە وتیشی: سەرکوتکردنی داواکارییە ڕەواکانی خەڵک و گیرانی شۆفێرانی بارهەڵگری ناڕازی، ترسی حکومەت لە ئیرادەی گشتی و دەسەڵاتی خەڵک نیشان دەدات، پێویستە دەستبەجێ خۆپیشاندەرانی بەند کراو ئازاد بکرێن، گەلی ئێران لە بەرامبەر ئەو زوڵمە بێدەنگ نابن. ماوەی حەوت رۆژە شوفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئێران و کوردستانی ئێران لە 70 شاری ئەو وڵاتە مانیان گرتووە و تاوەکو ئێستا مانگرتنەکەیان بەردەوامە.