کەمپەینی چالاکوانانی بەلووچ لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بڵاویکردووەتەوە: "بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی سوتەمەنی، بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و سەرکوتگەری ڕژیمی ئاخوندی لە مینابەوە ڕەوانەی بەندەر کارگان کران بۆ سەرکوتکردنی هاووڵاتییانی بەلووچ".بەگوێرەی کەمپینی چالاکوانانی بەلووچ، “ناردنی هێزی سەربازی و یەکەی تایبەت بۆ بەندەر کارگان درێژەپێدەری پڕۆژەی سەرکوتکردنی هاووڵاتیانە بە ڕاگەیاندن و ئاگادارکردنەوەی فەرماندەی پۆلیسی میناب”.پێشتریش ڕوانگەی بەلوچستان ڕاپۆرتی لەسەر "تێپەڕینی هێزە سەربازییەکان بە بازاڕی میناب" بڵاوکردەوە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا نووسیبووی: "زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئەمنی چاودێری کران".