ڕۆژی چوارشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شێخ زاهید شەهابی، برای شێخ ئازاد شەهابی، پاش ٦٦ ڕۆژ بەندکرانی سەرەڕۆیانە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی سەقز ئازاد کرا.بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی بەندکرانیدا لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و سەردانکردنی خانەوادەکەی بێبەش بووە.ناوبراو پاش گیرانی بۆ یەکێک لە گرتوخانەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ لێپرسینەوە گوازرابووەوە.بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ترۆرستی ئیتلاعاتی سەقز هەڵیانکوتایە سەر خانەقاكەیان لە سەقز و بە توندوتیژی شێخ زاهیدیان گرتوە.