پەیامی شەهاب دارابی بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر پێش گیرانی
ڕۆژی سێشەمە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شەهاب دارابی، بڵۆگەری خەڵکی شاباد، لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.بەپێی ڕاپۆرتەکان گیرانی ناوبراو چەندین سعاتیک پاش بڵاوکردنەوەی بابەتێک بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی سەرتاسەریی شۆفێران و کامیۆنداران كراوە. شەهاب دارابی، لەم ڕۆژانەی دواییدا بە بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، پشتیوانیی لە داواکارییەکانی شۆفێران کردووە و داوای گرنگیدانی بە دۆخی بژێوی و کاری ئەوان کردبوو.