وردەکاری پلانەکەی ویتکۆف لەبارەی غەززە
، مێدیا ئیسرائیلییەکان، بڵاویان کردەوە، وردەکاری پلانی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ چارەکردنی دۆخی غەززە و وەستانی شەڕ لە کەرتەکەدا.ئەو پێشنیاریەی کە شەوی ڕابردوو خراوەتە بەردەم ئیسرائیل، قۆناغی یەکەم، بریتییە لە؛ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی 60 ڕۆژی لە کەرتی غەززە، کە لەو ماوەیەدا 9 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێت و 18 تەرمیش بۆ وڵاتەکە دەنێردرێنەوە.