لە کۆريای باشوور فڕۆکەيەک کەوتەخوارەوە
هێزی دەريایی کۆريای باشوور رايگەياند، فڕۆکەيەکی سەربازی کەوتووەتەخوارە و هەر چوار سەرنشينەکەی مردون.بەگوێرەی زانیارییەکانی هێزی دەریایی کۆریای باشوور، فڕۆکەکە لە ناوچەیەکی شاخاوی نزیک شاری پۆهانگ لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوارەوە.ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە کاتێکدا بووە کە فڕۆکەکە مەشقی فڕین و نيشتنەوەی لە ناوچەکەدا ئەنجامداوە . تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.