دادگایەکی ئەمریکا زۆربەی باجە سەپێنراوەکانی ترەمپی بلۆککرد
دادگای فیدراڵی تایبەت بە بازرگانیی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا، زۆربەی باجە سەپێنراوەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دژبە وڵاتانی دیکە بلۆککرد و ئیدارەی ترەمپیش سکاڵای لە دژی بڕیارەکە تۆمارکرد. دادگای فیدراڵی ڕایگەیاندوە، دەستووری ئەمریکا دەسەڵاتێکی تایبەتی داوە بە کۆنگرێس بۆ رێکخستنی پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتاندا و سەرۆک ناتوانێت ئەو مافە دەستوورییەی کۆنگرێس رەتبکاتەوە کە ئامانج لێی پاراستنی ئابووریی ئەمریکایە.