پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەران،یادی شەهید سدیق ئەحمەدی

یادی سەروەران،یادی شەهید سدیق ئەحمەدی

کاک بابەشێخ حوسێنی
کێ بێ دەرک وشعووری ئینسانی ببێ و خۆی له جەنگ نەدزێتەوه و لە کوشت وکوشتار بێزار نەبێ. کێ بێ روحێکی ئینسانی ببێ و حەز بە ئاوەدانی و خۆشی

کاک بابەشێخ حوسێنی
کێ بێ دەرک وشعووری ئینسانی ببێ و خۆی له جەنگ نەدزێتەوه و لە کوشت وکوشتار بێزار نەبێ. کێ بێ روحێکی ئینسانی ببێ و حەز بە ئاوەدانی و خۆشی و رەفاە نەکا.؟ کێ قازانجی لە ئاژاوەو شەڕ دیوە.؟ جوێ لە ئینسانانی بە ڕواڵەت ئینسان و بە ماهییەت درندە و لاشە خۆر.؟گومان نیە کە ئەگەر لە ناو میللەتاندا درندە و خوێنخور و ماخۆلیای جەنگخوازی و پەلاماریان لە مێشکدا بێ، ناکرێ میللەتەکەش خاوەنی ئەو خووە بن وئەو جۆرە رەوشتە بە چاک بزانن. بە تایبەتی میللەتێکی وەک میللەتی کورد کە بەر لە ئیسلامیش خاوەنی مرەوەت و مەردانەگی ورەحم وبەزەیی بووە. رەفتاری گەلی کورد لە درێژایی مێژوودا رەفتارێکی ئینسانی ودوورەشەڕی بووە و تادار بە سەریان دا نەدابێ وە جواب نەهاتووە.وە کە جوابیش هاتووە لە ئەندازەی پێویست نەچۆتەدەر. هیچ کەس لەو جیهانەدا ناتوانێ بڵێ کورد ترسەنۆکەو دەسەڵاتی دیفاعی لە خۆ نییە. تا لە ترسەنۆکی وبێ دەسەڵاتیان بێ کە ئاوا بۆتە ژێر چەپۆکەی دراوسێیان. کورد هەر جارێک راپەڕیوە دوژمنی تێک شکاندووە بەڵام بە هۆی بێزاری لە جەنگ و تەعدا، جەنگە دیفاعییەکانی نەکێشاوەتە ناو خاکی دوژمنانەوە کە بونیەی دیفاعی وئابووریان تێک بدات و لە شارەگەوە زەعیفیان کات. وە لە بڕی مودافیع ببێتە موهاجم ولە بری دیفاع لە نیشتمان ببێتە داگیرکەری وڵاتان ونیشتمانیان. بەڵێ هەر ئەو حاڵەتی بێزاریه له زوڵم و دەست درێژیە لەلایەن بێگانە دراوسێکانیەوە بە زەعف وناتەوانی و کەم دەسەڵاتی لە قەڵەم دراوە. بەڵێ چون زاڵم نەبووە زوڵمی لێکراوە وەک شاعیری عەرەب دەڵێ: کەسێک زوڵم ناکا زوڵمی لێ دەکرێ. ئەوە ڕاست لە کوردی ڕووداوە چونکە هەتا بە بەشی خۆی ڕازی بووە و نەیویستووە پەلاماری بەشی خەڵک بدات تێدا چووە و ستەمی لێ چووە لە هەموو لایەکەوە تەماحیان لە کەلاکی کردووە. ئەوە واقعییەتێکی ڕوونی مێژوویە کە گەلی کورد ترسۆنەک ودەستە پاچە نییە،بەڵام لە گەڵ چاوچنۆک و ستەمگەر نەخوڵقاوە ودین و ئەخلاقی پاک وچاکی بە ٠راستی وەرگرتووە . ئینسانانە و لە ئینسانییەت لای نەداوە وە دراوسێکانی حیزفرسەتانە لەو مرۆڤایەتییەی کورد به قازانجی خۆیان کەڵکیان وەرگرتووە. لە ڕاستیشدا دەبوو دراوسێکانی هۆشی ئینسانیان بێتەوە به خۆیان بە تایبەت کە خۆ بە موسڵمان و هاودینی خەڵک دەزانن، دەبوو بە چاوی براو هاوماڵ تەماشای کورد بکەن. نەک بەچاوی نێچیرو کەوی کێوی. دەبوو حەیا بکەن، کە زوش حەیایان نەکرد، ئێستا دەبێ حەیا بکەن و دەست لە کوردستان هەڵگرن. جا کە ئەو ئینسانییەت و شەرم وحەیا و جوانمێری خەڵکی کوردەو ئەویش قەدر نەزانینی هاوسێیانیەتی شەرم نایانگرێ و دەست لە تەعدا و ستەم لە میللەتەکەمان هەڵناگرن. چەند بە جێ وچەند بە خوداپەسەندانەیە کە دیفاع لەخاک ونیشتمانی خۆیان دەکەن وە لە پێناو شەرەف وحەقدا شەهید دەکرێن.چەندی جێی شانازی و سەربەرزیە کە خەڵکی کوردستان لە حاڵەتی دیفاع دا شه هید دەکرێن لە سەر خاکی خۆیان. لە بەر دەرک و رێ وبانی خۆیان دا، وە دوژمنەکانیان لە سەر خاکی کوردستان دا لە حاڵەتی هێرش و تەعدا وداگیرکەری دا دەکوژرێن. شێوەی کوژرانی کوڕانی کوردەواری گەورەترین شاهیدە لە سەر ئەوە کە بە حەق شەهیدن و شێوەی کوژرانی دوژمنانی کوردیش گەورەترین شاهێدە لە سەر ئەوە کە دوژمنان خوێنیان هەدەرەو بە مەرگێکی خراپ دەچنە بەر دیوانی خودای تۆڵەئەستێن، شدیدالغزابی.
بە جێ یە کە ڕۆڵەکانی کوردەواری لەگەڵ ئەوەشدا کە دڵیان پڕە لە ئاشتی خوازی و رەحم وبەزەیی، دیفاع لە بەرانبەر داگیرکەراندا بە ئەرکێکی ئینسانی دادەنێن و کوژرانی لە رێی دیفاع لە نیشتمان و میللەتدا بە شانازی دەزانن. بە تایبەت ڕۆل٠ە گیان بەختکردووەکانی سازمانی خەبات کە بایەخ بۆ مافی نەتەوەیی دادەنێن و موبارزە لە رێی رزگاری میللەتی کورددا بە بەشێکی گرینگ لە ئەرکی ئینسانی، نەتەوەیی و ئایینی خۆیان دەزانن و لە خەبات وموبارزە ناوەستێنەوە. کاروانی شەهیدانی سازمانی خەبات پسانەوەی نییە و کۆڕی شەهیدانی سازمانی خەبات لە بەهەشتی بەرین دا گەرمەو ئەندام لە دوای ئەندامی بە بەرگی سوور خەڵاتی شەهادەتەوە دەچنە ئەو کۆڕەوه شەهید کاک سدیق دەڕۆیی(ئەحمەدی) ئەندامێکی کۆڕی شەهیدانی سازمانی خەباته. شەهید سدیق خەڵکی دەڕۆی ی ناوچەی مەریوان یەکێک بوو لە ڕۆڵە شۆڕشگێرەکانی گەلەکەمان کە چەکی دیفاع لە خاک ونیشتمانی لە دژی داگیرکەرانی کوردستان لەشان کرد و پاش چەند ساڵ دەربەدەری وئاوارەیی لە نیشتمان و خزمەت کردن لە ریزی ڕێکخراوەیەکی ئێرانی دژی رژێم، لە ساڵی ۱۳·۰ دا هاتە ناو ریزی سازمانی خەبات و وێرای ڕۆڵە خەبات گێرەکانی سازمانی خەبات لە زۆربەی چالاکییەکانی ساڵی ۱۳·۰دا لە ناوچەی مەریوان و بانە وسەردەشت بەشداری کرد. بەڵام بەداخی گرانەوە لە پاییزی هەر ئەو ساڵەدا لە شەڕێکی قارەمانانەی ڕۆڵەکانی سازمان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی رژێم لە ئاوایی قامیشلەی ناوچەی مەریوان پاش چەند ساعەت شەڕ، شەهید کراو گیانی پاکی بەرەو کۆڕی شەهیدان لە شەقەی باڵیدا.


4 ساڵ و 11 مانگ و 8 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەران،یادی شەهید سدیق ئەحمەدی

یادی سەروەران،یادی شەهید سدیق ئەحمەدی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن