ناتانیاهۆ، ئەرتەش ئامادە دەکات بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخوندی
ماڵپەری هەواڵی وای نیت بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ فەرمانی بە سپای ئیسرائیل کردووە، سەرەڕای دژایەتی دۆناڵد ترەمپ، ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخوندی بکات.ئەو دەزگایە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایگەیاندووە کە ئەم ئامادەکارییانە زیانی بە دانوستانەکان لەگەڵ حکومتی ئێران گەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە تەنانەت لە ئەگەری هێرشێکی ناهەماهەنگیشدا ئەمریکا لە بەرامبەر هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ڕژیمی ئاخوندی بە هانای ئیسرائیلەوە دێت.=====