شه‌ممه‌ 

10 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەو کەشتیانەی نەوتی ئێرانی دەگوازنەوە بۆ چین سیستمی شوێنپێهەڵگرتنیان دەکوژێننەوە

ئەو کەشتیانەی نەوتی ئێرانی دەگوازنەوە بۆ چین سیستمی شوێنپێهەڵگرتنیان دەکوژێننەوە
خەبات میدیا

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی حکومتی ئێران کە لە خاڵێکی سەرەکی زنجیرەی دابینکردنی نەوتی ئێران بۆ چین کاردەکەن، زیاتر سیستەمی بەدواداچوونی دیجیتاڵی خۆیان دەکوژێننەوە بۆ ئەوەی نەوتەکە بەردەوام بێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کە مەترسی سزاکانی ئەمریکای لەسەرە.بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێرانی زیاتر لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە ئاوەکانی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی مالیزیا، ترانسپۆندەرەکانیان کوژاندەوە، کە ناوچەیەکی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ چین لە کەشتی بە کەشتی.لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی پۆشبەڕدا لانیکەم شەش گواستنەوەی نەوتی ئێران لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە لە نزیک مالیزیا هەبووە کە تێیدا کەشتییەکان ترانسپۆندەرەکانیان کوژاندەوە.

1 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەو کەشتیانەی نەوتی ئێرانی دەگوازنەوە بۆ چین سیستمی شوێنپێهەڵگرتنیان دەکوژێننەوە

ئەو کەشتیانەی نەوتی ئێرانی دەگوازنەوە بۆ چین سیستمی شوێنپێهەڵگرتنیان دەکوژێننەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن