شه‌ممه‌ 

10 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پلانی دوو حزبی ئەمریکا بۆ هەمیشەیی کردنی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی

پلانی دوو حزبی ئەمریکا بۆ هەمیشەیی کردنی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی
خەبات میدیا

پلانی دوو حزبی ئەمریکا بۆ هەمیشەیی کردنی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی

کۆمەڵێک لە سیناتۆرەکانی دیموکرات و کۆماریخواز، پڕۆژەیاسای بەهێزکردنی سزاکانیان لە دژی ڕژیمی ئاخوندی پێشکەش کردووە، کە هەوڵدەدات ئەو سزایانە بە هەمیشەیی بکات و پێشتریش بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرابوو.سێناتۆری دیموکرات جاکی ڕۆزن ڕایگەیاند کە خۆی و هاوکارەکانی پێشنیاری گەڵاڵەیەکی دوو حزبییان کردووە بۆ ئەوەی فشاری زیاتر بخەنە سەر حکومەتی ئێران، لە کاتێکدا ڕژیمی ئاخوندی لە هەموو کاتێک زیاتر لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی نزیک دەبێتەوە.ئەم گەڵاڵەیە کە لەم دواییانەدا پێشکەش بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کرا، هەوڵ دەدات ئەو سزایانەی بەسەر ڕژیمی ئاخوندی سەپێنراون، هەمیشەیی بکرێت.ئەو گەڵاڵەیە کە بە “یاسای بەهێزکردنی گەمارۆکانی حکومتی ئێران” ناسراوە، سەرەتای مانگی 5 بە زۆرینەی دەنگ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا. ئەم گەڵاڵەیە لەسەر بنەمای یاسای سزاکانی ئێران لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە.

1 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پلانی دوو حزبی ئەمریکا بۆ هەمیشەیی کردنی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی

پلانی دوو حزبی ئەمریکا بۆ هەمیشەیی کردنی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن