دووشه‌مه‌‌ 

12 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مەزڵوم عەبدی ڕآیگەیاند ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆ ببمەوە

مەزڵوم عەبدی ڕآیگەیاند ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆ ببمەوە
خەبات میدیا

مەزڵوم عەبدی ڕآیگەیاند ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆ ببمەوە


مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریی دیموکرات(هەسەدە) ئاشکرای کرد، لە پەیوەندیی ڕاستەوخۆدان لەگەڵ تورکیە، دەشڵێت: دەمانەوێت پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیە ئاسایی بکەینەوە و  ئامادەم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیە کۆ ببمەوە. مەزڵوم عەبدی خواستی خۆی لە باشکردنی پەیوەندییەکانی هەسەدە لەگەڵ تورکیە نیشاندا، ئەوە لە کاتێکدا تورکیە و هێزەکانی سوریەی دیموکرات مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو، لەسەر ئاگربەستی نێوانیان بە نێوەندگیریی ئەمەریکا ڕێککەوتن.فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاشیگەیاند: بە نێوەندگیریی لایەنێک، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ کەناڵە جیاوازەکانی سیاسیی تورکیە هەیە،  ئومێدی ئەوەی کرد  پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیە بەرەو باشتر بچن.پێشتر تورکیە هەڵویستی خۆی لەبارەی هێزەکانی سوریەی دیموکرات ئاشکرای کردووە لەوەی، ناتوانن ئەو هێزە لە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) جیا بکەنەوە، لەگەڵ ئەوەی پارتەکە بڕیاری خۆی هەڵوەشاندنەوە و دانانی چەکی بەرانبەر تورکیە داوە دوای 40 ساڵ لە گرژی و ململانێی نێوانیان.

1 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مەزڵوم عەبدی ڕآیگەیاند ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆ ببمەوە

مەزڵوم عەبدی ڕآیگەیاند ئامادەم لەگەڵ ئەردۆغان کۆ ببمەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن