دوو سەرباز بەهۆی تەقینەوەی مین لەسەر سنووری مەریوان کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون
ڕۆژی هەینی ٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی سنووری "درەنخی"ی شاری مەریوان، بووە هۆی كوژرانی دوو سەرباز بە ناوەکانی محەممەد ڕەزا حەریت پەسەند خەڵکی قوروە و سۆهەیب عەزیزی خەڵکی بانە.هەروەها بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لەم ڕووداوەدا کە لە کاتی دەوریەیەکی سنووریدا ڕووی دا، سەرگورد ئامانوڵڵا عەبدوڵڵاهی خەڵکی خومەین و سەرباز سۆران شەریفی خەڵکی بانە بە سەختی بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.