دووشه‌مه‌‌ 

12 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئاخوندی چالاکیی ئەتۆمی نهێنیی هەبووە

ڕژیمی ئاخوندی چالاکیی ئەتۆمی نهێنیی هەبووە
خەبات میدیا

ڕژیمی ئاخوندی چالاکیی ئەتۆمی نهێنیی هەبووە


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکی نهێنیدا کە بۆ وڵاتانی ئەندام نێردراوەو کۆپییەکی لەلایەن ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە بینراوە، ڕایگەیاند، حکومتی ئێران پێشتر چالاکیی ئەتۆمی نهێنی بە بەکارهێنانی مادەی ئەتۆمی ڕانەگەیەندراو لە سێ شوێن ئەنجامداوە کە ماوەیەکی زۆرە لەژێر لێکۆڵینەوەدان. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “ئەم سێ شوێنە، بەشێک بوون لە بەرنامەیەکی نەهێنی ئەتۆمیی ستراکتۆری کە حکومتی ئێران تا سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ بەڕێوەی دەبرد و بەشێک لەو چالاکییانەش مادەی ئەتۆمی ڕانەگەیەندراویان بەکارهێنا.” دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە چالاکییە نەهێنیە ئەتۆمییە حکومتی ئێران، دەفتەری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و ڕاپۆرتەکەی بە “جیدی و ڕوون” وەسف کرد و پیداگری لەوە کردەوە کە حکومتی ئێران سەرەڕای هۆشدارییە نێودەوڵەتییەکان، “بە تەواوی سەرنجی لەسەر تەواوکردنی بەرنامەی چەکی ئەتۆمییە”. هەروها دەفتری بنیامین ناتانیاهۆ پیداگریان لەوە کردەوە کە دۆزینەوەکانی ئاژانسەکە هەڵوێستی درێژخایەنی ئیسرائیل باشتر دەسەلمێنن کە دەڵێت “بەرنامەی ئەتۆمی حکومتی ئێران ئاشتیانە نییە”. “ئەم ڕاپۆرتە ئەو شتە ڕادەگەینیت کە ساڵانێکە ئیسرائیل هۆشداری دەدات: ئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەکەی حکومتی ئێران ئاشتیانە نییە و ئەمەش بە ڕوونی لە پانتایی نیگەرانکەری چالاکییەکانی حکومتی ئێران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم دەردەکەوێت.”

1 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 43 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی چالاکیی ئەتۆمی نهێنیی هەبووە

ڕژیمی ئاخوندی چالاکیی ئەتۆمی نهێنیی هەبووە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن