ئەڵمان پەنابەران دیپۆرتی وڵاتانی سێیەم دەکاتەوە
وەزیری ناوخۆی ئەڵمان داوای کرد، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بتوانن لەبارەی گواستنەوەی ئەو پەنابەرانەی بە شێوەی قاچاغ هاتوونەتە وڵاتەکانی ئەوروپا، بگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی ڕەوانەی وڵاتانی سێیەم بکرێنەوە، بەتایبەتیش بۆ وڵاتێک کە ئارامە و نزیکە لە وڵاتی خۆیان. پارتی پارێزگاران بە سەرۆکایەتی فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمان، لە مانگی دوویی ساڵی ڕابردوودا، بەهۆی ئەو بەڵێنەی دایان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی وەرگرتنی پەنابەران لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوت.