چین خۆی بۆ هێرشکردنە سەر تایوان ئامادە دەکات
پیت هێگسێت، وەزیریی دیفاعی ئەمەریکا هۆشداری دا لەوەی هێزە سەربازییەکانی چین، مەشق و ڕاهێنان دەکەن کە ڕەنگە خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر تایوان ئامادە بکەن. هێگسێت، لە میانی کۆڕبەندی ئاسایشی شانگریلا لە سەنگافورە ڕایگەیاند: "ئەوە زانراوە، کە شیجینپینگ، سەرۆکی چین فەرمانی بە سەربازەکانی کردووە تا ساڵی 2027، هێرش بکەنە سەر تایوان، هەروەها سپایەکی سەربازی بۆ ئەو کارە دروست دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش، ڕۆژانە مەشق و ڕاهێنان دەکەن.