دووشه‌مه‌‌ 

12 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٧ خوێندکاری کچ بەهۆی دزەکردنی گاز مسموم بوون

١٧ خوێندکاری کچ بەهۆی دزەکردنی گاز مسموم بوون
خەبات میدیا

١٧ خوێندکاری کچ بەهۆی دزەکردنی گاز مسموم بوون

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ، ڕووداوێکی دڵتەزێن لە یەکێک لە بەشەناوخۆییەکانی کچان لە زانکۆی ئیلام ڕوویدا. دزەکردنی گاز لە ژووری مۆتۆرخانەی بەشەناوخۆییەکە ١٧ خوێندکاری تووشی مسموم بوون کرد، پێنج لەو خوێندکارانە بەهۆی خراپیی دۆخەیانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، و ١٢ی دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە چارەسەری سەرپێییان وەرگرتووە. ئەمە یەکەمجار نییە کە خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان ڕووبەڕووی ڕووداوی لەم شێوەیە دەبنەوە. زۆرجار خۆراک و خراپی دۆخی بەشەناوخۆییەکان چەندین جار بووەتە هۆی ناڕەزایەتی و كۆبوونەوەی خوێندکاران. ئەم ڕووداوە جارێکی تر زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ گەندەڵی بەرپرسان لە بەرامبەر سەلامەتی و تەندروستیی خوێندکاران نیشان دەدا.

1 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

١٧ خوێندکاری کچ بەهۆی دزەکردنی گاز مسموم بوون

١٧ خوێندکاری کچ بەهۆی دزەکردنی گاز مسموم بوون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن