عەباس عەراقچی ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی لوبنان دژ بە ئیسرائیل
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی بەیروت ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی لوبنان دژ بە ئیسرائیل، بێگومان ئەمە بە هیچ شێوەیەک بە مانای دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەم وڵاتە نییە.ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: هیچ وڵاتێکی ناوچەکە مافی ئەوەی نییە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە بکات، ئێمەش پشتیوانی سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی لوبنان دەکەین.