کەناڵی هەواڵی 24ئیسرائیل لە زاری بەرپرسێکەوە بڵاویکردەوە، تا ئەو کاتەی دانوستانەکانی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و ئەمریکا بەردەوام بێت، سپای ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ڕژیمی ئاخوندی.
ڕۆژی چوارشەممە ئاخوند خامنەیی ڕایگەیاندبوو کە پلانی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنەکە رەت دەکانەوه. پێشتر کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو، ستیڤ ویتکاف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشنیارێکی “وورد و قبوڵکراو”ی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ڕژیمی ئاخوندی کردووەو وتیشی: قبوڵکردنی لە قازانجی ڕژیمی ئێراندایە. ئاخوند خامنەیی لە کاردانەوە بە هۆشدارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی پیتاندن و دەستپێکردنی هێرشی سەربازی، وتی کە دوو وڵات “ناتوانن هیچ هەڵەیەک بکەن”.ئەمەش لەکاتیک دایە ڕژێمی ئاخوندنی هەموو هێزو توانای خۆی و گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک حیزبوڵڵا و حوسییەکانی حەماسی لەدستداوە.