سزای لەسێدارەدنی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لەلایەن دیوانی باڵای ڕژیم پەسەند کرا
رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، سێشەممە 3ی جۆزەردان 1404 لەلایەن لقی 39ی دیوانی باڵای ڕژیم، سزای لەسێدارەدان بۆ (ئازاد شوجاعی) تەمەن 32 ساڵی دەرکردو. ئازاد شوجاعی لە مانگی سەرماەوزی 1402 بە تۆمەتی لکیندراوی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" و "گواستنەوەی کەرەستە بۆ ترۆرکردنی موحسین فەخریزادە فەرماندی سپای ترۆرستی پاسداران گیراوە."بەپێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ، هەر لەسەر ئەو دۆسیەیە، دوو هاووڵاتیی کوردی دیکە بە ناوەکانی ئیدریس ئالی، خەڵکی شاری سەردەشت و رەسووڵ ئەحمەد محەممەد، خەڵکی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن لقی 2ی قەزایی بەناو شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی لکیندراوی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" دادگایی کراون و هەمان ساڵ سزای لەسێدارەدانیان بە فەرمی پێ راگەیێندراوە. ئەسغەر جەهانگیری، وتەبێژی دەزگای قەزایی گەندەڵی ڕژیمی ئاخوندی لە کۆنفرانسێکی میدیایی رایگەیاندبوو، لە رەوتی ئەم دۆسیە لانیکەم 8 کەس گیراون، کە سێ کەسیان لە قۆناخی یەکەمدا سزای لەسێدارەداینیان بەسەردا سەپێندراوە. موحسین فەخریزادە مەهابادی لە زانایانی ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی، رۆژی هەینی 27-11-2020 لە ناوچەی ئاوساردی دەماوەند، نزیک لە تاران، کوژرا و کاربەدەستانی ڕژیمی ئێران ئەو کات ئیسرائیلیان بە ئەنجامدەری ئەم ئەم کارە تۆمەتبار کرد.