هه‌ینی 

16 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل باس لە هۆی تەقینەوەی بەندەر ڕەجایی دەکات

ئیسرائیل باس لە هۆی تەقینەوەی بەندەر ڕەجایی دەکات
خەبات میدیا

ئیسرائیل باس لە هۆی تەقینەوەی بەندەر ڕەجایی دەکات 


كاناڵی“کان”ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئەو کانتینرانەی لە بەندەری ڕەجایی ئێران تەقیونەتەوە، بەشێک لە زنجیرەی دابینکردن و قاچاخی چەک بۆ گرووپی ترۆریستی حوسییەکانی یەمەن بوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەو کانتینرانە ئەو ماددانەیان تێدا بووە کە لە دروستکردنی سووتەمەنی مووشەکی بالیستیدا بەکارهێنراون کە مەبەست لێی ناردنی بۆ حوسییەکان بووە. سپای ترۆرستی پاسداران لەو بەندەرە بۆ گواستنەوەی چەک بۆ گرووپە ترۆریستییەکانی وەک حیزبوڵڵا و حوسییەکان کەڵکی وەرگرتووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەندەری ڕەجایی لەم دواییانەدا باری پەركلرۆرات سۆدیۆمی لە چینەوە هێناوە کە پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی ڕەقی مووشەکی بالیستیك بەكاردێت. حوسییەکانی یەمەن لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە هێرشی بەرفراوانیان لە دژی کەشتییەکانی دەریای سوور دەستپێکردووە و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە دژی ئەو گرووپە ئەنجامداوە.

2 ڕۆژ و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسرائیل باس لە هۆی تەقینەوەی بەندەر ڕەجایی دەکات

ئیسرائیل باس لە هۆی تەقینەوەی بەندەر ڕەجایی دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن