دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتی ئەمەریکا فەرمانێکی ئیمزا کرد کە گەشتی هاووڵاتییانی ۱۲ وڵاتی بۆ ئەمەریکا قەدەغە کرد." لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، قەدەغەکردنەکە هاووڵاتییانی ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆماری کۆنگۆ، گینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان، و یەمەن دەگرێتەوە، ئەمە جگە لە حەوت وڵاتی دیکە کە ترەمپ سنووردارکردنی سەفەری هاووڵاتییانی بۆ ئەمەریکادا دیاری کردووەو دەڵێت ئەمەش لە پێناو پاراستنی ئەمەریکییەکانە. کۆشکی سپی ڕوونیکردەوە، بەیاننامەکە بەشێکی سنووردارکردنی هاتنە ناوەوەی خەڵکی حەوت وڵاتی دیکەیە کە بریتین لە بورۆندی، کوبا، لائۆس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا.ترەمپ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاندووە "هێرشە ترۆریستییەکەی ئەم دواییەی شاری بۆڵدەر لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ، تیشکی خستە سەر مەترسییە گەورەکانی وڵاتەکەمان، لە هاتنە ناوەوەی هاووڵاتییانی بیانی بەبێ پشکنینی دروستە".