84 ڕێکخراو مافی مرۆڤ لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی ئەفغانستان لە ئێران مەحکوم دەکەن
84ڕێکخراو و دامەزراوەی مافی مرۆڤی ئێرانی و نێودەوڵەتی بانگەوازێکیان بڵاوکردەوە و داوای وەڵامدانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و چالاکانی سیاسییان کرد بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی ئەفغانی لە ئێران. بە پێی ئەم بانگەوازە، پڕۆسەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی ئەفغانی لە ئێران بەراورد بە ساڵانی پێشوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لە ساڵی 1403دا لانیکەم ٨٠ پیاوی ئەفغانی لە ئێران لە سێدارە دراون کە سێ هێندەی ساڵی 1402 زیاترە. واژۆکارانی ئەم بەیاننامەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەمساڵ ئەم پرۆسەیە بەردەوام بووە، ڕایانگەیاند کە لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 1404دا لانیکەم ٣٢ هاووڵاتی ئەفغانی لە زیندانەکانی ڕژیمی دیکتاتوری ئاخوندی لە سێدارە دراون. ئەم ڕێکخراوانە پیداگرییان لەوە کردەوە: “ڕژیمی ئاخوندی نیشانی داوە کە دەست ناپارێزێ لە لەسێدارەدانی هەژارترین چین و توێژەکانی کۆمەڵگە؛مەحموود ئەمیری موقەدەم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕاگەیاند: یەکەم شت کە دەبێ بیکەین کاردانەوەیە بەرامبەر بە ڕەفتاری ڕژیمی ئاخوندی و هەوڵ بۆ رووخان و لەناو بردنی.