ڕۆژنامەی نیوزویک بە ئاماژەدان بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و ئیسرائیل ئاماژەی بە پێنج هۆکار و نیشانە کردووە کە بە پێی ئەو بڵاوکراوەیە، زیاتر و زیاتر ئەم دوو لایەنە ناوچەییە بەرەو ململانێیەکی ڕاستەوخۆ و ئاشکرا پاڵدەنێت. نیوزویک نووسیویەتی کە لە کاتێکدا کە مانۆڕە سەربازییەکانی ئیسرائیل و ڕاوستان لە دانوستانە دیپلۆماسییەکان و ململانێی بە وەکالەت لەئارادایە، هۆشدارییە ڕوون و بەرامبەرەکانی هەردوولا ئاماژەن بۆ پەرەسەندنی مەترسییە جدییەکان ئەدات و ئەوەش لە ناوچەیەکدا کە لە ئێستاوە لەڕادەبەدەر ناسەقامگیرە و بەشدارە لە چەندین شەڕدا زۆرتر خۆی ئەنوێنێت. بە پێی ڕاپۆرتی نیوزویک، ململانێیەکی تەواو لە نێوان ڕژیمی ئاخوندی و ئیسرائیل دەتوانێت سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر تێکبدات و لێکەوتی قورسی بۆ ئاسایشی جیهانی هەبێت. پێشڕەوی مووشەکی ڕژیمی ئاخوندی و پێداگری لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم، لەگەڵ خەتە سوورە ڕوونەکانی ئەمریکا و خاوبوونەوەی خێرایی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ڕژیمی ئاخوندی، گرژییەکانی زیاتر کردووە. شەڕێکی لەم شێوەیە دەتوانێت بازاڕی نەوتی جیهانی تێکبدات و زلهێزەکانی جیهان بکێشێتە ناو ململانێکانەوە و قەیرانێکی ناوچەیی قووڵتر بکاتەوە. نیوزویک سەیری پێنج نیشانەی سەرەکی دەکات کە نیشان دەدەن دۆخەکە چەندە ناسکە و ئامادەیە بۆ تەقینەوە.