ترامپ قەدەغەکردنی پیتاندن لە ئێران دووپاتدەکاتەوە
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ڕژیمی ئاخوندی لە چەند حەوتوی ڕابردوودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە پێداگریی لەسەر قەدەغەکردنی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران کردەوە و ڕایگەیاند: ئەگەر پیتاندنی ئۆرانیۆم بەردەوام بێت، ناچار دەبم ڕێوشوێنی دیکە بگرمەبەر. ئەم قسانەی ترامپ لە کاتێکدایە کە نزیکەی حەوتویەک دوای گەیشتنی پێشنیاری ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەمریکا بۆ ڕژیمی ئاخوندی، ڕژیمی ئاخوندی تا ئێستا بە فەرمی وەڵامی ئەو پێشنیارە نەداوەتەوە.