کۆنترین قەڵای مێژوویی ئێران لەلایەن گرووپێکی ئایینی دەستی بەسەردا گیرا
ئاژانسی هەواڵی ئیلنا،سەر بەڕژیمی ئاخوندی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر قەڵا کچەی کرمان، کە یەکێکە لە قەڵا دێرینەکانی ئێران، نووسیویەتی ئەم میراتە مێژووییە لەلایەن گرووپێکی ئایینی سەر بە دەسەڵات دەستی بەسەردا گیراوە و خاکەکەی کراوەتە کۆگای پاشماوە بۆ شارەوانی کرمان. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، قەڵا کچەی کرمان لە لیستی شوێنەوارە نیشتمانییەکاندا تۆمارکراوە و بەپێی گێڕانەوەی مێژوویی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەکانی پێش ئیسلام.