ئاستەنگەکانی ڕوسیە لە گۆڕینی فڕۆکە ئەتۆمییە زیانلێکەوتووەکانی
شارەزایانی فڕۆکەوانی سەربازی ڕۆژئاوایی ڕاپۆرتیان داوە کە ڕوسیە پێویستی بە ساڵانێک دەبێت بۆ گۆڕینی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی کە لەم دواییانەدا لە هێرشەکانی ئۆکراین زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش فشارێکی زیاتری خستۆتە سەر بەرنامەو نوێ کردنی هێزی سەربازی ڕوسیە. ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، وێنەکانی مانگی دەستکردی فڕۆکەخانەکانی سیبیریا و باکووری ڕوسیە زیانێکی زۆری بە فڕۆکەکانی گەیاندووە، دوای هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراین، چەند فڕۆکەیەکیش بەتەواوی سووتاون. بەڵام باسی جواراوجۆر هەیە سەبارەت بە ژمارەی وردی ئەو فڕۆکەیانەی کە زیانیان بەرکەوتووە یان لەناوچوون. دوو بەرپرسی ئەمەریکا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، واشنتۆن مەزەندەی کردووە نزیکەی ۲۰ فڕۆکەی ڕووسی کەوتوونەتە خوارەوە، ئەمەش نیوەی ئەو ژمارەیە کە پێشتر لەلایەن ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕاگەیەندرابوو. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە نزیکەی ۱۰ لەو فڕۆکە جەنگیانە بەتەواوی لەناوچوون.