سامانی ماسک بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، سامانی ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا، بەبڕی ۳۴ ملیار دۆلار دابەزیوە و گەیشتووەتە ۳۳۴.۵ ملیار دۆلار. ئەو ڕووداوەش هۆیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی ئەم ماوەیەی ماسک لەگەە ترامپ و ئەمەش دووەم دابەزینی گەوەرەیە لە لیستی پێوەرەکانی ملیاردێرانی بلومبێرگدا. بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، پشکەکانی تێسلا لە ڕۆژی هەینیدا نزیکەی لەسەدا ٥ بەرزبوونەتەوە. ماسک چەندین جار ڕەخنەی لە بەستەی فریاگوزاری ئابووری پێشنیارکراوی ترەمپ گرتووە، کە بە “یاسای گەورە و جوان” ناوی بردووە