ناڕوونی لەسەر چارەنووسی پڕۆژەی هاوبەشی هەواڵگری دەستکردی ئیمارات و ئەمریکا بەهۆی ڕەچاوکردنی ئەمنییەوە
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، پلانێکی چەند ملیار دۆلاری بۆ دروستکردنی یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی داتا لە جیهاندا لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بە بەشداری کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای ئەمریکی، هێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بەهۆی نیگەرانییەکانی ئەمنییەوە. ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند کە سەرەڕای پەردەلادانێکی فەرمی لەسەر پڕۆژەکە لە کاتی سەردانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ، ڕێککەوتنی کۆتایی لەم بارەیەوە هێشتا لە دۆخێکی نادیاردایە. پڕۆژە گەورەکە بریتییە لە دروستکردنی کەمپێکی زیرەکی دەستکرد کە ڕووبەرەکەی ٢٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، کە بڕیارە میوانداری زنجیرەیەک ناوەندی داتای پێشکەوتوو بکات. وەبەرهێنانی سەرەکی لە پڕۆژەکەدا لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆژیای “G42” ئەنجام دەدرێت، کە کۆمپانیایەکی نزیکە لە حکومەتی ئیمارات و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پەرەپێدانی پیشەسازی زیرەکی دەستکردی وڵاتەکەدا.
====