کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک لە شاری ئارهووس کۆبوونەویکی بە رینیان بۆ پشتیوانی کامیونداران بە رێوە برد
وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی کوشتنی دادوەر ئیحسان باغری گیراون.
ئۆكران ڕایگەیاند فڕۆكەیەكی جەنگی سو-35ـی ڕوسیمان خستەخوارەوە
ئەم کاتەتان باش من مەتین پەرێشان لە ستۆدیۆ خەبات میدیا وە لەگەڵتانم درێژەی هەواڵەکان/
کوردانی دانیشتووی وڵاتی دانمارک لە شاری ئارهووس کۆبوونەویکی بە رینیان بۆ پشتیوانی کامیونداران بە رێوە برد شایانی باسە ئەندامانی کۆمیتەی دەرەوەی سازمانی خەبات بشداریان کردوە و کاک شۆڕش خەبات ڕاگەیاندراوی کۆمسیونی تەشکیلاتی سازمانی خەبات لە هەمبر پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفیری بارهەڵگرەکان پیشکە ش کرد.
دەقی راگەیاندراوەکە:
خەڵکی خەباتگێڕو تێکۆشەری کوردستان!
هەر وەک ئاگادارن شۆفێری بارهەڵگرەکان لە چەند ناوچەی ئێران و کوردستان، لەسەر خراپی بارودۆخی ژیانیان و دروستکردنی گرفت و کێشە بۆ کارکردنیان و هەروەها گرانکردنی سوتەمەنی بۆ ماشێنەکانیان، دەستیان داوەتە مانگرتنێکی گشتی.
شۆفیری بارهەڵگرەکان لە ئێران، ساڵانێکە لە ژێر باری قورسی گرانیی کەلوپەل و بەشەکانی کامیۆن و ترێلی کانیان و کەمبوونەوەی سووتەمەنی و کرێی کەم و نادادپەروەرانە و کار و سەختی و دژواری دیکەوە دەناڵێنن، هەر بۆیە شۆفیری بارهەڵگرەکان لە ساڵانی ڕابردوودا لە گەڵ ناڕەزایەتی لە سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ئاخوندی مانیان گرتوە بەڵام مانگرتنی ئەم جاره ی شۆفیری ترێلی و ئوتۆمبێلە باره ڵگرەکان جیاوازی هەیەو زۆربەی شار و ناوچەکانی ئێران و کوردستانی گرتۆتەوە. ئەگەرچی ڕژیمی ئاخوندی لە ڕێگەی هێزە سەرکوتکەر و خوێنڕێژەکانیەوە هەوڵی کۆتایی هێنان بەو مانگرتنانە دەدات بەڵام لە بێ دەنگ کردن و کۆتایی هێنان بە مانگرتن شکستی هێناوە. ئەم سیستەمە گەندەڵ و دژی گەلە نەک هەر چاوپۆشی لە داواکارییە ڕەواکانی شۆفێرانی بارهەڵگرەکان دەکات، بەڵکو ڕۆژانە بەشێوەێکی سیستماتیک فشاری ئابووری و ئەمنی لە دژی خەڵکی زەحمەتکێش زیاد دەکات.رژیمی ئێران وەک هەمیشە لە جیاتی وەڵامدانەوەی ویستی رەوای ئەو چینە زەحمەتکێشە بە زمانی هەڕەشە هەوڵی کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتیەکان دەدات کە بێگومان شکست دەخوات.سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی لە مانگرتنی شۆفێری بارهە ڵگرەکان، داوا لە ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات و جەماوەری کوردستان دەکات بە هەموو توانات پشتیوانی لە مانگرتنی ڕەوای شۆفیران بکەن.