وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی کوشتنی دادوەر ئیحسان باغری گیراون.
ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی کوشتنی دادوەر ئیحسان باغری لە دەوروبەری شیراز گیراون. ئاماژەی بەوەشکرد: "یەکێک لە تۆمەتبارەکان پێشینەی تاوانی هەیە و دۆسیەیەکی کراوەی لە لقی 102ی پۆلیسی تاوانەکانی شیراز هەبووە، هەروەها تۆمەتباران لەکاتی گیرانیان لەگەڵ ئەفسەرەکان تێکهەڵچوون و بەهۆی تەقەکردن برینداربوون".ئیحسان باغری، بەرپرسی لقی ١٠٢ی پۆلیسی تاوانەکانی شیراز، ڕۆژی 6 جۆزردان دوای ئەوەی ماڵەکەی بەجێدەهێڵێت، بە چەکی سارد کوژرا.