هه‌ینی 

23 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئاخوندی لەلیواری تسلیم بوندایە

ڕژیمی ئاخوندی لەلیواری تسلیم بوندایە
خەبات میدیا

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتی ئێران سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانی ئەتۆمی نێوان ڕژیمی ئاخوندی و ئەمریکا ڕایگەیاند: وەڵامێکی گونجاو بۆ پێشنیاری ئەمریکا بەم زووانە دەدرێتەوە. پێشتر کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، سەبارەت بە سزای نوێ بەسەر ڕژیمی ئاخوندی، ڕایگەیاند: سەرۆک ترامپ بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران هەرگیز نابێت بۆمبی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. ناوبراو وتیشی: نێردەی تایبەت ستیڤ ویتکوف پێشنیارێکی ورد و قبوڵکراوی پێشکەش بە ڕژیمی ئێران کردووە و لە بەرژەوەندی ئەواندایە کە ئەم پێشنیارە قبوڵ بکەن. دانوستانە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخوندی و ئەمریکا لە ٢٣ی خەرمانان بە خولی پێنجەمی دانوستانەکان لە ڕۆم کۆتایی پێهات. دواتر بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ڕایگەیاند، هەر دوو لایەن ڕێککەوتوون کە بەم نزیکانە جارێکی دیکە کۆببنەوە. بەڵام سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بابەتە بڵاویکردەوە کە خولی داهاتووی دانوستانەکان گومانی جددی لەسەرە و ڕەنگە بە هیچ شێوەیەک ڕوو نەدات.

3 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی لەلیواری تسلیم بوندایە

ڕژیمی ئاخوندی لەلیواری تسلیم بوندایە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن