هه‌ینی 

23 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

محەممەد سنوار کوژراوە

محەممەد سنوار کوژراوە
خەبات میدیا

محەممەد سنوار کوژراوە

کەناڵی 12ی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەرمی محەممەد سنوار لە تونێلێکی ژێر نەخۆشخانەیەک دۆزراوەتەوە و دوای پشکنین شناسایی کراوە. پێشتر سەرچاوه کانی ئه لعه ڕه بییه له بارەی جۆڕری کوژرانی محه مه د سنوار  بڵاویان کردبووه وه . بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، محەمەد سنوار لە ئۆپەراسیۆنێکی ئامانجداردا لە تونێلێکی ژێرزەمینیی ڕۆژهەڵاتی خان یونس دوای هەڵمژینی گازی مەسموم کوژراوە. ئەلسینوەر ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سەربازی لیواکانی ئەلقەسام و جێنشینی محەمەد ئەلدیف فەرماندەیی باڵی نزامی ترۆرستی حەماس لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لەگەڵ محەمەد شەبانە فەرماندەی لیوای ڕەفعەت و ١٠ ئەندامی دیکەی بازنەی نزیکی خۆی کوژرا. محەمەد شەبانە ڕۆڵێکی سەرەکی بوو لە ئەلقەسام لە ڕەفەح و خان یونس. پێشتریش سپای ئیسرائیل و یەکەی هەواڵگری سەربازی شین بێت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە محەمەد سنوار لە کۆمپاوندێکی ژێر نەخۆشخانەیەکی شاری خان یونس کوژراوە.

3 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

محەممەد سنوار کوژراوە

محەممەد سنوار کوژراوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن