لەهێستان لە ئامادەباشدایە
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی لەهێستان ڕایگەیاند "فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتەو هاوپەیمانانی ناتۆ، کەتوونەتە ئامادەباشییەوە و گەشتی توندیان لە ئاسمانی لەهێستان کردووە، ئەوەش بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕوسیەیە کە درەنگانی شەوی یەکشەممە، بۆ سەر ئۆکراین کرا. فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی لەهێستان، لە پلاتفۆرمی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە کە فەرماندەییەکە ڕێنمایی داوە "بە جووڵاندنی هەموو هێز بەردەستەکان بە گوێرەی پرۆتۆکۆلە کارپێکراوەکان."لە کۆتایی مانگی گەڵاویژی ڕابردووش دا، ئەو وڵاتە فڕۆکە جەنگییەکانی خۆی ئامادە کرد، بەهۆی چالاکییە ئاسمانییەکانی ڕووسیە.
ڕووسیە، لەدوای هێرشی ئۆکراین بۆسەر فڕۆکەخانە سەربازییەکەی کە زیانێکی زۆری بە هێزەکانی ڕوسیە گەیاند، دەستی بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئۆکراین کردووە.