هه‌ینی 

23 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چوار کەس لە تەقینەوەیەکدا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ژاپۆن بریندار بوون

چوار کەس لە تەقینەوەیەکدا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ژاپۆن بریندار بوون
خەبات میدیا

چوار کەس لە تەقینەوەیەکدا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ژاپۆن بریندار بوون


لە بنکەیەکی ئاسمانیی هێزەکانی ئەمریکا لە ژاپۆن، تەقینەوەیەک روویدا و چوار کەس بریندار بوون. بەرپرسانی حکومەتی ژاپۆن دەڵێن، تەقینەوەکە لە نێو کۆگایەکی بۆمبە نەتەقیوەکان روویداوە و بریندارەکان لە دۆخێکی ئەمندان. بەرگریی شارستانیی ژاپۆن باس لەوە دەکات، لە بنکەی ئاسمانیی کادێنا، لەکاتی پاککردنەوەی هەندێک کەرەستەی ئاسنین لە ژەنگ بۆ ئەوەی بزانن ئایا بۆمبن یان نا، یەکێکیان تەقیوەتەوەو چوار کەس کە بریندار بوون، ئەندامی بەرگریی شارستانیی ژاپۆنن و خێرا گەیێندراونەتە نەخۆشخانە. وتەبێژێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە تەقینەوەیەک لە بنکەی ئاسمانیی کادێنا روویداوە کە دەکەوێتە گەورەترین دوورگەی هەرێمی ئۆکیناوا لە باشووری ژاپۆن.

3 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چوار کەس لە تەقینەوەیەکدا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ژاپۆن بریندار بوون

چوار کەس لە تەقینەوەیەکدا لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ژاپۆن بریندار بوون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن