بڕیارەکەى ترەمپ بۆ رێگرى لە گەشتى هاوڵاتییانى 12 وڵات کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە
بڕیارى رێگرى لە گەشتى هاوڵاتییانى ئێران و 11 وڵاتی دیکە بۆ ئەمریکا کە حەوتویی رابردوو دۆناڵد ترەمپ دەریکرد، بە شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممەوە کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە. بەگوێرەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بڕیارەکە بۆ "پاراستنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە لە ترۆریستانی بیانی و هەڕەشەکانی دیکە بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا