پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی سازمانی خەبات، بۆ مانگرتن و یەکڕیزی زیاتری خەڵکی کوردستان و ئێران

بانگەوازی سازمانی خەبات، بۆ مانگرتن و یەکڕیزی زیاتری خەڵکی کوردستان و ئێران
کومیتەی ناوەندی

 جەماوەری خۆڕاگر و شۆڕشگێری کوردستانï۸Ž و ئێران!
بنەماڵە و کەس وکاری خۆڕاگری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی!
خەبات و تێکۆشان لە پێناو بەدستهێنانی ماف و ئازادی و هێنانەگۆڕی ئاسایش و ئۆقرەیی لە کۆمەڵگادا، ئەرکێکی پیرۆزە. هەر بۆیە ئێوەی جەماوەری شۆڕشگێڕ و وەزاڵەهاتو لە دەستی رژیمی خوێن ڕێژ و مرۆڤ کوژی ئاخوندی و نیزامی جەهل و جینایەتی ویلایەتی فەقیە، لە هەر بوار و دەرفەتێکدا کە هاتۆتەپێش کۆتاییتان نەکردوە و وەک گەلێکی زیندوو و خاوەن مافی نەتەوایەتی و نیشتمانی دژی ئەم نیزام و دەسەڵاتە ڕاپەڕیون و هەڵوێستی شۆڕشگێرانەتان گرتوە. بەتایبەت لە نوێترین راپەرین دا کە لە مانگی خەزەڵوەر دژ بە سیاسەتەکانی رژیمی دەسەڵاتداری ئێران دەستان پێکرد، پایەکانی کۆشکی زوڵم و زۆری ئەو دەسەڵاتەتان لەرزاندو کونترۆڵی بەشێک لە شارەکانتان گرتە دەست و بەو راپەرینە بەرفراوانە دەسەڵاتی ئاخوندانتان چەندین هەنگاو لە روخان و لەناوچوون نزیک کردەوە. ئەو راپەرینە مەزنە ئەوندە تەوژمەکەی بەهێز بوو کە لەناوچوونی ئەو دەسەڵاتە لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر هەست پێکراو سەلماندی کە نەتەوەکانی ئێران دەتوانن بە دەستی پۆڵایینی خۆیان دەسەڵاتی ئاخوندی بروخێنن، هەر بۆیە وەلی فەقیهی رژیم بەشێوەیەکی هێستریک فەرمانی کوشتنی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێرانی داو لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران و کوردستان بە دەستڕێژی راستەوخۆ جینایەتی گەورەیان خولقاند و زیاتر لە دەیان کەسیان شەهید و بە دەیان کەس بریندار و ژمارەیەکی زۆری دیکەیان راپێچی گرتووخانەکان کرد کە لە دوایی دا تەرمی پیرۆزی بەشێک لەو گیراوانە بە شەهید کراوی لە روبار و بەنداو دەریاچەکان دەدۆزایەوە. بەپێی ئامارەکان هەتا ئێستا زیاتر لە 1500 کەس شەهید و بە سەدان کەس بریندار و بە هەزاران کەسیش دەستبەسەر و بێ سەروشوێن کراون.
ئەزموونی رابردوو ئەوەمان پێ دەڵێ کە هەتا دڕندەیی و خوێنڕێژی و ڕەفتارە دوور لە ڕێو شوێنە مرۆییەکانی ئەم نیزامە زیاتر بێ، هەستی خەباتگێڕی و ماف ویستی و فیداکاری بۆ ڕزگاری لەم خوێنڕشتن و ماڵوێرانی و بێ مافیانەش لە لایەن گەلەوە زیاتر پەرەدەگرێ و یەکگرتوویی و هاوکاری جار لەدوای جار زیاتر دەبێ.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران باوەڕی وایە هەتا ئەم نیزام و دەسەڵاتە لە ئێران دا لەسەرکار بێ و حوکمی بەڕێوەبەری وڵات بکات، هیچ کام لە گەلانی ئێران و یەک لەوان گەلی کورد، بە ماف و ئازادیەکانیان ناگەن و کۆتایی بە ماڵوێرانی و کوشت و بڕ و بێ مافی و هەژاری و دەربەدەری نایەت. هەر بۆیە خەبات و تێکۆشان بۆ ڕووخانی نیزام و نەمانی دەسەڵات و حکومەتی خوێنڕێژی ئاخوندی، تاکە رێگای ڕزگاریە لە نەهامەتی و بێ بەشیەکان.
بەپێی کارنامەی رەشی رژیم هومێد بەهەر جۆرە ئاڵوگۆڕ و ڕێفۆڕمێک لە دەسەڵاتی ئاخوندیدا، وەدوای کڵاوی لار کەوتنە و هیچ ئاکام و ئامانجێکی لە دوانیە و نابێ، هەر بۆیە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران داوا کە کۆڕ و کۆمەڵانی خەڵک لە کوردستانی ئێران دەکەین بە هەر شێوەیێکی مومکین کە بۆیان دەست دەدات، مانگرتن، نارەزایەتی و راپەرینی یەکانگیر، بە سەردان و هاوخەمی دەربڕین لە بنەماڵەی شەهیدان، دەسبەسەران و زیندانیانی سیاسی، درێژە بە نێڵ دانی خەبات تا روخانی یەکجاری رژیمی ئاخوندی بدەن.
بەتایبەت ٥ی بەفرانبار بکرێتە رۆژی رابوون و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی گەرمداهێنانی خەبات و خۆراگری جەماوەری لە ئێران و کوردستان، هەر بەم بۆنەوە داوا لە ئەندام و لایەنگران و شانە تەشکیلاتیەکانی سازمان دەکەین کە لە هەر کۆبوونەوە و هەنگاوێکی شۆڕشگێڕانەی جەماوەریدا، پێشەنگ بن و لە هاوکاری هەموو چین و تووێژەکانی کۆمەڵگە دژ بە رژیم و دەست و پێوەندەکانی، بەشدار و ئەرکی پێسپێرداراویان بە جێ بهێنن.
بە دڵنیاییەوە ئاکامی خەبات و تێکۆشانی شۆرشگێڕانە و جەماوەریمان، سەرکەوتنی گەل و ریسوایی و نەمانی دژمنانی ماف و ئازادیەکانی نەتەوەکەمانە.
سەرکەوێ خەباتی جەماوەری گەلی کورد و باقی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
مردن و نەما بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
بژی کورد، ئازاد و ئاوەدان بێ کوردستان

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
2ی بەفرانباری 1398
ڕێکه‌‌‌وت: 2019-12-25 13:33:56
به‌‌‌شی ( به‌‌‌یاننامه‌‌‌کان )




 


4 ساڵ و 10 مانگ و 27 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بانگەوازی سازمانی خەبات، بۆ مانگرتن و یەکڕیزی زیاتری خەڵکی کوردستان و ئێران

بانگەوازی سازمانی خەبات، بۆ مانگرتن و یەکڕیزی زیاتری خەڵکی کوردستان و ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن