چوارشه‌مه‌ 

21 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گروسی دەڵێت ناتوانن چاوەڕێی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا بکەن

گروسی دەڵێت ناتوانن چاوەڕێی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا بکەن
خەبات میدیا


ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لێدوانی بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ڕەتکردەوە کە ئاژانسەکە زانیاریی خۆی سەبارەت بە چالاکییە ناوەکیە ڕاگەیەندراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ئیسرائیلەوە وەرگرتووە. گرۆسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی دەستەی پارێزگارەکان ڕایگەیاند، ئەو زانیاریانە لە وڵاتانی ئەندامی ئاژانسەکەوە وەرگیراون. ناوبراو هۆشداری سەبارەت بە سێ شوێنی ناۆکەیی ڕانەگەیەندراو لە ئێران و دۆزینەوەی گەردیلەی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لەو شوێنانە، گرۆسی زیادی کرد کە لە غیابی وەڵامی ڕوون لە ڕژیمی ئاخوندی، "ناتوانم ڕایبگەنم کە باقی بەرنامەکانی ئێران ئاشتیانە بوون". بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتیشی: کاتێک ئۆرانیۆم لەو شوێنەدا دەدۆزرێتەوە کە نابێت لێی بێت، مانای وایە دامەزراوە هەبوون کە ڕاگەیەندراو نەبوون. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە 400 کیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران کە بە هاوتای 9 بۆمبی ئەتۆمی دادەنرێت، ڕافایل گرۆسی، وتی ڕژیمی ئێران تاکە وڵاتی غەیرە ئەتۆمییە لە جیهاندا کە ئۆرانیۆمی لەم ئاستەدا کۆکردووەتەوە، کە زۆر نزیکە لە ئاستی بۆمبەکان. گرۆسی پێداگریی لەوە کردەوە کە کۆکردنەوەی ٤٠٠ کیلۆ ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ڕژیمی ئێران بەتەنها بە مانای دروستکردنی بۆمب نییە و کەرەستەی دیکەش پێویستە، بەڵام کەڵەکەبوونی ئەو بڕە یۆرانیۆمە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت. سه باره ت به بڕیارنامه ی ئه مریکا و سێ وڵاتی ئه ورووپایی بۆ ڕاگه یاندنی پابه ند نه بوونی ڕژیمی ئاخوندی له ده سته ی فه ڕمانبه ڕان، وتی: هیچ په یوه ندییه ک له نێوان هه وڵدان بۆ ئه م بڕیارنامه و دانوستانه کانی ڕژیمی ئاخوندی و ئەمریکا نییه .

1 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گروسی دەڵێت ناتوانن چاوەڕێی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا بکەن

گروسی دەڵێت ناتوانن چاوەڕێی دانوستانەکانی ڕژیمی ئێران و ئەمریکا بکەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن