لێدوانی ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی بۆ پشتیوانی لە ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو
دوابەدوای مانگرتن لە خواردنی ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو ڕەزا وەلیزادە، ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی پشتیوانیان لە بڕیارەکەی کرد و لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند: “کردەوەی دامودەزگا ئەمنییەکان و قەزایی ڕژیم، لە ڕەتکردنەوەی ڕادەستکردنی بڕوانامەی لەدایک بوونی ئەم زیندانییە و بەڵگەنامەکانی دیکەی ناسنامە نایاسایی و بێ ئەخلاقی و نموونەی گۆشەگیریی دەروونییە”. بەیاننامەکە لەلایەن تاهر نەقوی، محەمەد ڕەزا فەغیحی، ڕەزا خەندان، ناسر ئومێدلوو، ڤدوود ئەسەدی، و سالار تاهر ئەفشار واژۆی لەسەر کراوە.