کۆبوونەوەی گوندنشینانی پارێزگای کرمان کە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە تێکدانی ژینگە کرا، لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانی ڕژیمی ئاخوندی هێرش کرایە سەریان، توندوتیژیی لێکەوتەوە.کۆمەڵێک لە گوندنشینانی ناوچەی کەهنووج سەر بە پارێزگای کرمان، لە کاردانەوە بە لەناو بردنی کانگای کرۆمیت لەو ناوچەیە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە تێکدانی ژینگە و باخەکانیان. بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کانگای کەهنووج خاوەندارێتی کۆمپانیای پیشەسازیی کانگاکانی شەهاب سەنگ کە سەر بە دەزگای هاوکاریی سپای ترۆرستی پاسدارانە.ناوچەی فەریاب و کەهنووج لە باشووری پارێزگای کرمان لە سەدا ٧٠ی یەدەگی کرۆمیتەکانی ئێران لەخۆدەگرێت.کانگای چاڵی کراوەی کرۆمایتی دێهکاهان دوای تۆمارکردنی لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە کارەکانی کرد، بەڵام کاولکردنی ئەم کانە و کاریگەرییە ژینگەییەکانی تێکدەرانە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی دانیشتوانی ناوچەکە بووەتەوە.ئەمەش جاریکی دیکە نیشاندەری تیکدەری ژینگە لەلایان ڕژیمی ئاخوندی دیکتاتورە.