پێنچ شه‌مه‌ 

22 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تەنها لەسەدا یەک لە خوێندکارانی کۆچەر دەگەڕێنەوە بۆ ئێران

تەنها لەسەدا یەک لە خوێندکارانی کۆچەر دەگەڕێنەوە بۆ ئێران
خەبات میدیا

تەنها لەسەدا یەک لە خوێندکارانی کۆچەر دەگەڕێنەوە بۆ ئێران

بەهرام سەڵاواتی توێژەر و بەڕێوەبەری پێشووی ڕوانگەی کۆچبەری ئێران هۆشداریی دا کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی وڵاتدا ژمارەی خوێندکارانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات 100 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و تەنیا لەسەدا یەکیان دەگەڕێنەوە ئێران.سەلاواتی بە ئاژانسی هەڵبژاردنی سەربەڕژیمی ئاخوندی ڕاگەیاندووە، لە ساڵی 2006ەوە، دوای ساڵێک لە هاتنە سەرکاری یەکەمین خولی دەوڵەتی مەحمود ئەحمەدی نژاد، ژمارەی خوێندکارانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لە هەر 10 ساڵ جارێک دوو هێندە زیادی کردووە.ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە ئەم دوو هێندەبوونە لەبری ١٠ ساڵ تەنها لە ماوەی چوار ساڵدا ڕوویداوە.بە وتەی ئەو توێژەرە، تا کۆتایی ساڵانی نەوەدەکان ژمارەی خوێندکارە کۆچەرەکان ٦٠ هەزار خوێندکار بووە، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی ٢٠٠٥دا گەیشتبووە ١٢٠ هەزار کەس.بە پێی دەرەنجامەکانی ڕاپرسییەکی ئینستیتیوتی ستاسیس کە بنکەکەی لە واشنتۆنە و لە ساڵی ٢٠٠٣دا بڵاوکرایەوە، لە سەدا ٦٨ی گەنجانی ئێرانی پێیان باشە کۆچ بکەن و لە دەرەوەی ئێران بژین.ئەمەش بەهۆی بیکاری و کەمیی هەلی کار و نەبونی وەزارەتیکی پەروەردەیکی باشە.

1 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەنها لەسەدا یەک لە خوێندکارانی کۆچەر دەگەڕێنەوە بۆ ئێران

تەنها لەسەدا یەک لە خوێندکارانی کۆچەر دەگەڕێنەوە بۆ ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن