گیرانی خوێندکارێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە ئیسرائیل بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی
پۆلیسی ئیسرائیل خوێندکارێکی تەمەن ١٣ ساڵی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی گرتوە. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وای نێت، ئەو خوێندکارە لە ڕێگەی ئەپی تێلێگرامەوە لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی پەیوەندیی هەبووە و لە بەرامبەر پارەدا ئەرکی وەک دیوارنووسی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تەلئەبیب ئەنجامداوە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بریکارەکانی ڕژیمی ئاخوندی داوایان لێکردبوو کە وێنەی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی گۆنبەدی ئاسنین بگرێت، بەڵام ناوبراو پابەند نەبووە بەو داوایە.