سیناتۆر گراهام پلانێکی بۆ بەرنامەی ناوکەیی ڕژیمی ئێران خستەڕوو
ڕۆژنامەی جوویش ئینسایدەر بڵاویکردەوە، سیناتۆری کۆمارییەکان لیندسی گراهام بەنیازە بڕیارنامەیەک بخاتەڕوو کە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە تاکە دەرئەنجامی قبوڵکراو بۆ ئەمریکا لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران "هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامەی پیتاندنی ڕژیمی ئێرانە، لە ڕاپۆرتەکەدا لە زاری گراهامەوە هاتووە کە هیوادارە ڕۆژی پێنجشەممە داکاریەکەی جێبەجێ بکرێت. دەقی سەرەکی بڕیارنامەکەی گراهام ڕێز و سپاسی ترەمپ دەکات کە ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی ئێراندا پەیوەندیی کردووە، لە هەمان کاتدا کردوەی "دەیان ساڵەی فێڵبازی"، "ناخی بێبەزەییانە" و " دروشم و بڕیاردان بۆ لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل" کە حکومەتی ئێران دەیکاتی مەحکوم کرد. گراهام هەروەها وتی دەبێت لە هەر ڕێککەوتنێکدا پێداچوونەوە بۆ ئەو کردەوانەی ڕژیمی ئێران بکرێت.