هەواڵدەریەکی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاند کە حوکمی لەسێدارەدانی موجاهید کورکور، یەکێک لە گیراوانی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” لە زینداندا جێبەجێ کراوە. چەند سعاتیک پێش ڕاگەیاندنەکە، هەواڵەکان لە سۆشیال میدیا بڵاوکرابوونەوە سەبارەت بە بانگهێشتکردنی خێزانەکەی بۆ سەردانێکی کۆتایی، هەرچەندە ئەم هەواڵانە تا ساتەوەختی لەسێدارەدانەکە بە فەرمی لەلایەن خانەوادەی کۆرکورەوە ڕانەگیەندرابون. موجاهید کورکور، ڕۆژی 29/3/1401، لە هێرشی هێزە بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندی “پێرسوراخ” لە نزیک ئیزە، گیراوە. لقی 1ی دادگای بەناو ئینقلابی ئەهواز لە مانگی پووشپەڕی ساڵی دواتردا بە تۆمەتی لکیندراوی "موحاربە و فەساد(افساد فی الارض)" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند. ئەم بڕیارە لە مانگی یەکی ئەو ساڵەدا لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵای ڕژیم ڕاگیەندرا و ڕەوانەی دادگای ئیزە کرا بۆ لەسێدارەدان.